تورکیا ئاوی کردۆتە چەکێک دژ بە سووریا
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سۆزدا ئەحمەد لە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا بە ئەلمۆنیتۆری وتووە کە سەربزیوانی سەربە تورکیا ڕۆژی 24ی فێبریوێری وێستگەی ئاوی سەرێ کانییان داخستووە و کارمەندانی ئەو وێستگەیەشیان دەر کردووە. کە بەو هۆیەوە ئاوی خواردنی حەسەکە و تەل تەمەر و کەمپەکانی شەدادی و ئەلهۆل و چەند ناوچەی دیکە پچڕاوە.
فابریس بالانشە شرۆڤەکاری بابەتی سووریا ئاماژەی بە پشتگیرییەکانی تورکیا لەو سەربزیوانە دا و بە ئەلمۆنیتۆری وت: تورکیا پێشتر لە ئاو وەکوو چەکێک دژ بە سووریا کەڵکی وەرگرتووە و ئەگەری ئەوەش هەیە دووبارە ئەو کارە بکات.
بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمۆنیتۆردا ئاماژەی بە کاریگەریی داخستنی وێستگەی سەرێ کانی لەسەر ژیانی نیو ملیۆن کەس داوە و ڕایگەیاند: ڕێکخراوەکانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان دەستیان کردووە بە دابەش کردنی ئاوی خواردن لە چەند ناوچەیێکی باکووری سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران