شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-18 12:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەبدوڵڵا گویل: مەسەلەی کورد لە گرینگترین مەسەلەکانی تورکیایە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- عەبدوڵڵا گویل رایدەگەیەنێت، پرسی کورد سنوورەکانی تێپەراندووە و بووەتە پرسێکی نێودەوڵەتی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدوڵڵا گویل، سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا رەخنەی لە سیستمی تورکیا گرت و بە رۆژنامەی KARARی تورکی رایگەیاندووە "پرسی کورد کێشەی بنەرەتی تورکیایە و ئەگەر ئەو پرسە چارەسەر نەکرێت، تورکیا لە کێشەکان رزگار نابێت".

عەبدوڵڵا گویل ئاماژەی بەوەش کرد "سیستمی سەرۆکایەتی لەگەڵ کۆمەڵگەی تورکیا ناگونجێت و دوای ئەو سیستمە سەرجەم کێشەکان گەورەتر بوون".

عەبدوڵڵا گویل، راشیگەیاند "کوردانی تورکیا تێکەڵ بە کۆمەڵگەی تورکیا بوونە و جیاکردنەوەیان زەحمەتە".

بەبڕوای عەبدولڵا گویل، چارەسەرکردنی پرسی کورد، بە بەخشینی مافی ھاووڵاتییێکی یەکسان و دانانی دەستوورێکی نوێ و دانان بە مافەکانیان دەبێت. ئەگەر مافەکانی کورد مسۆگەر ببن، ئەوکات تورکیا دەتوانێت کێشەکانی دەرەوەی بە ئاسانی چارەسەر بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە