تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە گرێ سپی 4 کوژراوی لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ناوەندی گرێ سپی لە نزیک قاوەخانەی خەلیل کاید 4 کوژراو و 5 برینداری لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەقینەوەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 16-2-2020 لە شارۆچکەی گرێ سپی رووی داوە و بەهۆیەوە چوار هاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە و پێنج کەسیش بریندار بوون.
بەگوێرەی نووسراوەی ڕۆژنامەی جمهووریەت تەقینەوەکە لەڕێی بۆمبێکی دانراوە لەناو ئۆتۆمبێلێکی لە شەقامێکی قەرەباڵغی شارۆچکەکە، رووی داوە و وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: "بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوە کە لەلایەن یەپەگە و پەکەکە-وە لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانیی ئاشتی دانرابوو چەند هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەست دا".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران