شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-16 08:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی جەخت لە نەهێشتنی ئەو فاکتەرانە دەکات کە زەمینە بۆ چالاک بوونی تیرۆر دەرەخسێنن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگریی کەنەدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە نەهێشتنی ئەو فاکتەرانە دەکات کە زەمینە بۆ سەرهەڵدانەوە و چالاک بوونی تیرۆر دەرەخسێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن پێشوازی لە هارجیت سەججان وەزیری بەرگریی کەنەدا کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیری بەگریی کەنەدا ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریی و راهێنانەکانیان بە هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی کەنەدای کرد بۆ هاوکارییەکانی و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەوڵی نەهێشتنی ئەو فاکتەرانە بدرێت کە زەمینە بۆ سەرهەڵدان و چالاکبوونی تیرۆر دەرەخسێنن.

وەزیری بەرگریی کەنەدا هەروەها ستایشی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە بووەتە پەناگەیێکی ئارام بۆ ئاوارە و پەنابەران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە