شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-16 07:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

خۆبەڕێوەبەری كوردی باکووری سووریا بە تەواوێتی ڕەت دەکەینەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایدەگەیەنێت، هەموو خۆبەڕێوەبەرییێكی كورد لە سووریا لەلایەن دیمەشقەوە ڕەت دەكەیەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەیسەڵ میقداد، جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ روسیا الیوم ڕایگەیاند: حكوومەتی دیمەشق هەر جۆرە خۆبەڕێوەبەرییێک بۆ كوردانی وڵاتەكەی ڕەت دەكاتەوە و پابەندە بە یەكپارچەیی خاكی وڵاتی سووریاوە.

فەیسەڵ میقداد دەشڵێت: پێكهاتەی كوردی لە سووریا پێكهاتەیێكی سەرەكی وڵاتن، بۆیە ئەمریكا و ئیسڕائیل بەرپرسن لە پارچە پارچە كردنی خاكی سووریا و جیاكردنەوەی كورد لە تەواوی گەلی سووریا.

جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا جەختیشی كردۆتەوە، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری یەكێكە لە قەدەغە كراوەكان و سوورین لەسەر پاراستنی یەكپارچەیی تەواوی خاكی سووریا.

فەیسەڵ میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا دەشڵێت: ئەمریكا تەنها بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی خۆی، كە ئیسڕائیل و نەوتە لە ناوچەكەیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە