شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-15 06:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکێتی بۆ پشتگیری کردنی لە سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق مەرج دادەنێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێتى دەیەوێت کورد بەیەک تیم بەشدارى گفتوگۆى پێکهێنانى حکوومەت بکات سەرۆک وەزیرانى راسپێردراوى عێراق پەیوەندى بە کۆسرەت رەسوڵەوە دەکات و تیایدا گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانى کابینەى نوێى حکوومەت دەکەن.

کوردپرێس:

‎بەپێى راگەیەنراوێکى نووسینگەى کۆسرەت رەسوڵ، دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی، محەمەد تۆفیق عەلاوی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق پەیوەندیەکى تەلەفۆنى لەگەڵ کۆسرەت ڕەسوڵ سەرۆکى ئەنجومەنى سیاسى و بەرژەوەندى یەکێتیەوە ئەنجامدا.

‎لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا محەمەد تۆفیق عەلاوی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی لە کۆسرەت ڕەسول کردو هیوای خواست یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێ. ‎

لای خۆیەوە کۆسرەت ڕەسول سوپاسی محەمەد تۆفیق عەلاوی کردو هیوای خواست سەرکەوتوو بێ لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق و پاڵپشتی و پشتیوانی خۆی و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بۆ دووپات کردەوەو هیوای خواست بتوانێ سەرکەوتوو بێ لەکارەکەی.

‎پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق تەوەری سەرەکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان کۆسرەت ڕەسوول و محەمەد تۆفیق عەلاوی بووە و هەردوولا بەوردی تاوتوێی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیان کردووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، کۆسرەت ڕەسوول پێیراگەیاندووە، کە پشتیوانی لە حکوومەتێکی کارای نیشتمانی دەکەن، کە مافە دەستووری و داراییەکانی کورد تێیدا پارێراو بێ وحکوومەتەکە لەسەر بنەمای هاوسەنگی نێوان سەرجەم پێکهاتەو نەتەوە جیاوازەکان پێکبێت و داواکاری خۆپیشاندەرانی عێراقی جێبەجێ بکا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە