هه‌ر دوو سه‌رۆک ئه‌رکانی هێزی چه‌کداری تورکیا و ئه‌مریکا گفتوگۆیان کرد
پوختەی هەواڵ
به‌شی تورکیا- ژێنڕاڵ یاشار گوله‌ر سه‌رۆک ئه‌رکانی هێزی چه‌کداری تورکیا له په‌یوه‌ندییێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریکییه‌که‌ی خۆی دواپێشهاتی ناوچه‌که‌یان تاوتوێ کرد.
کوردپرێس:
ئه‌رکانی فه‌رمانده‌ییی هێزی چه‌کداری ئه‌مریکا له به‌یاننامه‌یێکدا ئاماژه‌ی به گفتوگۆی نێوان ژێنڕاڵ گوله‌ر فه‌رمانده‌ی هێزی چه‌کداری تورکیا له‌گه‌ڵ مارک مێلی هاوتای ئه‌مریکی خۆی نووسیی: له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌که‌دا هه‌ر دوو سه‌رۆکه‌کانی هێزی چه‌کداری تورکیا و ئه‌مریکا له‌باره‌ی دواپێشهاتی ناوچه‌که، هه‌روه‌هاش له‌سه‌ر ته‌وه‌ری ئیدلب گفتوگۆیان کرد.
ئه‌و پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه له کاتێکدایه که پاش پشتگیری کردنی ئه‌مریکا له تورکیا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئیدلب په‌یوه‌ندیی دیپلۆماتیکیی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن زیادی کردووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران