شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-12 13:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوورین لەسەر پاشەکشێ کردن بە هێزەکانی سووریا تا کۆتایی کانوونی دووەم

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی بە گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییە لە ئیدلیب دا و وتی: سوورین لەسەر پاشەکشێ کردن بە هێزەکانی سووریا تا کۆتایی کانوونی دووەم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژەدان بە هێرشی ئەرتەشی سووریا بۆ سەر بنکەکانی سوپای تورکیا و گۆڕانکارییەکانی ئیدلیب رایگەیاند: دەتوانین تا کۆتایی ئەم مانگە سوپای سووریا لە ئیدلب دەربکەین و لە هەموو شوێنێکی سووریا هێرش بکەینە سەر رژێمی سووریا.

ناوبراو راشیگەیاند: سووریا و رووسیا لە هێرشەکانیان بەردەوامن و ئێمەش بێ دەنگ نابین بەرامبەر هیچ پێشێلکارییێک.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا هەموو شتێک دەکات تاوەکوو سوپای سووریا لە ئیدلب دووربخاتەوە.

بەگوێرەی نووسراوەی CNNTURK، ئەردۆغان لە درێژەی وتەکانیدا ئاشکراشی کرد: لە شوێنێکدا کە خوێنی سەربازانی تورکیا بڕێژرێت هیچ کەس ئاسایشی نابێت. ئەمەش بە ڕاشکاوانە دەڵێم لە هەموو هێزەکانمان کەڵک وەردەگرین. بەرخۆدانی میللەتی سووریا، بەرخۆدانیشە بۆ مانەوەی 82 ملیۆن مرۆڤ لە تورکیا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە