هەردوو شاندی تورکیا و ڕووسیا لەبارەی ئیدلب کۆ بوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە ميانى کۆبوونەوەى شاندەکەى تورکيا بە سەرۆکايەتى گوتەبێژى سەرۆکايەتى کۆمار ئيبراهيم کاڵن و شاندى رووسيا، رايانگەياند کە بە روونى رێککەوتنى سوچى پێشێل دەکرێت و داوايان لە رووسيا کرد کە زامنى ئەو رێککەوتنەيە بەرپرسياريتييەکانى جێبەجێ بکات.
کوردپرێس:
شاندێک بە سەرۆکایەتیی گوتەبێژی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا ئیبراھیم کاڵن، لە کۆمەڵگەی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لەگەڵ شاندی رووسیا بە سەرۆکایەتی نێردەی تایبەتی رووسیا لە سووریا کۆبوونەوە.
تورکیا لە کۆبوونەوەکەدا زۆر بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی رژێمی سووریای بۆ سەر خاڵەکانی چاودێری تورکیا کرد.
لە کۆبوونەوەی ھەردوو شاندەکەی تورکیا و رووسیا، بە توندی جەخت لەسەر راگرتنی خێرای ھێرشەکان بۆسەر سەربازانی تورکیا و خاڵەکانی چاودێری کە پێچەوانەی روحی ئاستانایە کرایەوە.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، شاندەکەی تورکیا بە سەرۆکایەتی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراھیم کاڵن و شاندی رووسیا، رایانگەیاند کە بە روونی رێککەوتنی سوچی پێشێلدەکرێت و داوایان لە رووسیا کرد کە زامنی ئەو رێککەوتنەیە بەرپرسیاریتییەکانی جێبەجێ بکات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران