شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-11 12:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات سەردانی بەغدا نەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كانیان رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا و 14ی ئه‌م مانگه‌ش له‌ نه‌جه‌ف خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌شڵێت داوا له‌ هاووڵاتییانی ئه‌مریكی ده‌كه‌ن سه‌ردانی به‌غدا نه‌كه‌ن.

کوردپرێس:

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ ئاگاداری نامه‌یێک‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌، به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كان رۆژانی 11 و 13ی ئه‌م مانگه‌ له‌ به‌غدا و رۆژانی 14ی شوباتیش له‌ نه‌جه‌ف خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "كاره‌كانیان له‌ به‌غدا تاوه‌كوو ئێستاش راگرتووه‌ و داواش له‌ هاوڵاتییانی ئه‌مریكی ده‌كات نزیكی باڵیۆزخانه‌ نه‌بن".

ڕوونیش كراوه‌ته‌وه‌، كاره‌كانی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر كراوه‌ ده‌بن له‌ناویشیاندا خزمه‌تگوزاریی تایبه‌ت به‌ هاووڵاتییانی ئه‌مریكا و پێدانی ڤیزای گه‌شتیاری به‌ هاووڵاتییان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە