دوو بکوژی کارمەندەکەی کونسوڵخانەی تورکیا حوکمی سێدارەیان بۆ دەرچوو
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر روداوی كوشتنی كارمه‌نده‌كه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له ڕێستورانتی هوقەبازی هه‌ولێر، شه‌ش تۆمه‌تباری سزا دا، كه دوو له تۆمه‌تباره‌كان سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
کوردپرێس:
دادگای 2-ی تاوانی هه‌ولێر ڕۆژی دووشەمە 10ی شوباتی 2020 دانیشتنێكی ئه‌نجام داوه بۆ ڕاگه‌یاندنی سزای تۆمه‌تبارانی كوشتنی كارمه‌نده‌كه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، تیایدا سزای به‌سه‌ر شه‌ش تۆمه‌تباری رووداوه‌كه‌ی ریستۆرانتی هوقه‌باز-دا سه‌پاند، دوو تۆمه‌تبار سزای له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، تۆمه‌تبارێكی دیكه ساڵێك زیندانی و سێ كه‌سی دیكه سزای 2 ساڵ زیندانییان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
رۆژی 17-7ی ساڵی رابردوو له رێستورانتی هۆقه‌باز له شاری هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك ته‌قه‌یان له عوسمان كۆسه كارمه‌ندی كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر كرد و كوشتیان، دوو هاووڵاتیی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌ر له‌و رووداوه‌دا كوژران.
بۆچوونی بەکارهێنەران