شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-11 09:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی ناوەندیی سووریا و بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڕیاری دەستپێکردنی دانوستانیان داوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەمینداری گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا (پەیەدە) ئاماژەی دا بە کۆبوونەوەی شاندی کوردی و لیژنەی حکوومەتی ناوەندیی سووریا لە بنکەی حێمیمیم و وتی: دوو لایەنەکە بڕیاری دەستپێکردنی دانوستانەکانیان داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا مەشایخ، ئەمینداری گشتیی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا (PYD) ئاماژەی دا بە کۆبوونەوەی شاندی کوردی و لیژنەی حکوومەتی ناوەندیی سووریا لە بنکەی حێمیمیم و وتی: کۆبوونەوەکان بە نێوەندگیریی ڕووسیا بەڕێوەچوون. دیدارێکی سێ لایەنەمان پێکهێناوە. پاش ڕەخنەکان و ئاڵۆگۆڕی تێڕوانینەکانمان هەر دوو لایەنەکە ئامادەیی خۆمان بۆ دەستپێکردنی دانوستان دەربڕی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی KRDnews، مستەفا مەشایخ، ڕاشیگەیاند "عەلی مەملووک یاریدەدەری بەشار ئەسەد و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی سووریا لەلایەن حکوومەتی سووریا ئامادەی کۆبوونەوەکە بووە".

ناوبراو جەختی کردەوە هەردوو لایەنەکە بڕیاری دەستپێکردنی پڕۆسەیێکی سیاسییان دەرکردووە. هەروەها بڕیاریان داوە بۆ تاوتوێ کردنی چەند پرسێک وەکوو پرسی ڕاهێنان، ئیداری، دەستووری بنەڕەتی، پرسە سەربازییەکان، پرسی نەوت و ... کۆمیسیۆنێک لە ڕاوێژکاران پێکبهێندرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە