شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-10 15:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەندۆنێزیا 600 ئەندامی داعش لە کوردەکانی سووریا وەردەگرێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وەزیری کاروباری ئاینیی دەوڵەتی ئەندۆنێزیا ڕایگەیاند وڵاتەکەی ئامادەی 600 هاووڵاتیی ئەندۆنێزیا کە بوونەتە ئەندامی داعش و ئێستا لای هێزەکانی سووریای دیموکرات دیل کراون لەو هێزە کوردییانە وەربگرێتەوە.

هێزەکانی کوردی سووریا دەڵێن دەیان هەزار ئەندام و ژن و منداڵی داعش بە دیلی لای ئەوان چاودێری دەکرێن و هیوایان بەوەیە وڵاتانی دەرەوە مل بەوە بدەن کە هاووڵاتییانی خۆیان وەربگرنەوە کە بە دیلی وەک ئەندامی داعش لای هێزە کوردییەکان.

دەوڵەتی ئەندۆنێزیا ڕایگەیاندووە بەنیازە 600 هاووڵاتیی ئەندۆنێزیایی کە بوونەتە ئەندامی داعش و لای کوردەکانی سووریا بە بەندکراوی ماونەتەوە لەو کوردانە وەربگرێتەوە.

بەگوێرەی نووسراوی ئاسیانیوز، فەخرۆل ڕازی وەزیری کاروباری ئاینیی وڵاتی ئەندۆنێزیا وتوویەتی وڵاتەکەی خەریکی فەراهەم کردنی زەمینەیە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ئەندامانەی داعش.

سەنتەری توێژینەوەی ڕادیکاڵیزم لە ساڵی 2018 ڕایگەیاند مامناوەندی 700 بۆ 800 هاووڵاتیی ئەندۆنێزییا پێوەندییان بە ڕیزەکانی داعشەوە کردووە بەڵام تا ئێستا 180 بۆ 300 کەسیان گەڕاونەتەوە وڵاتی خۆیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە