شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-09 10:36 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوور نییە داعش لە عێراق کۆمەڵکوژی ئەنجام بداتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رای دەگەیەنێت، دوور نییە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش، کۆمەڵکوژییێکی گەورە لە شار و شارۆچکەکانی عێراق ئەنجام بدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵامبۆ محەمەد، ئەندامی لێژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان کە هاوکات ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، بە باسنیوز-ی راگەیاندووە: داعش بە ٦٠ چەکدارەوە مووسڵی داگیر کرد، بەھۆی ئەم دۆخەی ئێستای عێراق، دوور نییە جارێکی دیکە داعش کۆمەڵکوژیی گەورە ئەنجام بدات.

باڵامبۆ محەمەد ڕوونیشی کردەوە، داعش ئەم دۆخەی عێراق بە ھەل دەزانێت تاوەکوو چالاکییەکان و خۆی زیاتر رێک بخاتەوە، بۆیە پێوستە حکوومەتی عێراق بەپەلە رێککەوتن بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان بکات.

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی، بەغدا پێی خۆشە داعش سەرهەڵبداتەوە، بەڵام پێشمەرگە نەگەڕێتەوە ناوچەکان، لە کاتێکدا ئەم دۆخە بە زیان بۆ هەموو عێراق دەشکێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە