شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-09 09:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە وان 13 کۆچبەر بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست دا

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە شارۆچكەی چاڵدێرانی سەر بە پارێزگای وانی کوردستانی تورکیا، 13 کۆچبەری نایاسایی بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارێزگای وان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، شەوی رابردوو فەرماندەیی جەندرمەی چاڵدران ئاگاداری کردوونەتەوە، 13 کۆچبەری نایاسایی کە لە ڕێگای نایاساییەوە هاتوون بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەست داوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "دوای ئاگادارکردنەوەمان تیمەکانی ئافاد و بەرپرسە سەربازییەکانی ناوچەکەمان لە رووداوەکە ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام بەهۆی نالەباری کەش و بەدرەوامی بارینی بەفر لە ناوچەکەدا، گەیشتنمان بەو ناوچەیە ئاستەمە".

بەپێی راگەیێندراوەکەی پارێزگای وان، لە دوای ئاسایی بوونەوەی کەش، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە