6 شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازیی تەلتەمەر لە هێرشێکی تورکیا گیانیان بەخت کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- به‌هۆی هێرشێكی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ی ته‌لته‌مر له كوردستانی سووریا، شه‌ش شه‌ڕڤانی ئەنجومەنی سەربازیی تەلتەمەر گیانیان بەخت کرد.
کوردپرێس:
ئاژانسی هاوارنیوز ڕایگەیاند سوپای توركیا هێرشی كردووه‌ته‌سه‌ر ناوچه‌ی ته‌لته‌مر و هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ته‌لته‌مریش ڕووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه.
هاوارنیوز ڕاشیگه‌یاندووه: "له ئاكامی شه‌ڕ و پێكدادانهكهدا، شه‌ش شه‌ڕڤانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی ته‌لته‌مر شه‌هید بوون."
له لایێكی دیكه‌وه سوپای توركیا و چه‌كدارانی میلیشای سوپای ئازاد سه‌ر به ئه‌نقه‌ره چه‌ند گوندێكیان له گرێ سپی تۆپباران كرد و تائێستا زیانه‌كانی نه‌زانراوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران