شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-08 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای واشەنتن بڕیاری تاوانباریی بۆ بادیگاردەکانی ئەردۆغان دەرکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- دادگای فیدراڵی واشەنتن دواخوێندنەوەی بۆ دۆسیەی پاسەوانەکانی ئەردۆغان کرد و بڕیاری بە تاوانبار ناساندنی ئەو پاسەوانانەی دەرکرد کە لە کاتی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ ئەمریکا لە چەند خۆپیشاندەرێکی کوردیان دابوو.

کوردپرێس:

ساڵی 2017 کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا سەردانی ئەمریکای کرد خۆپیشاندانێکی ناڕەزایی دژی ناوبراو لە واشەنتن بەڕێوە چوو و پاسەوانەکانی ئەردۆغان هەڵیانکوتایە سەر ناڕازییان و لە چەند خۆپیشاندەرێکیان دا.

هەر بە هۆی ئەو ڕووداوەوە کەیسێک دژی پاسەوانەکانی ئەردۆغان لە دادگای واشەنتن جووڵێندرا و تورکیا پاساوی ئەوەی هێنایەوە کە پاسەوانەکانی ئەردۆغان حەسانەی یاسایییان هەیە و مافی خۆیان بووە کە بۆ پاراستنی خۆیان لە ناڕازییانیان داوە.

گۆڤاری هیلی ئەمریکا نووسیویەتی دادگای واشەنتن خوێندنەوەی وردی بۆ دۆسیەکە کردووە و دادوەرەکان بە وردی چەندین کاتژمێر لە گرتە ڤیدیۆیییەکان ورد بوونەتەوە و گەشتوون بەو ئەنجامە کە خۆپیشاندەرانی کورد بە شێوەی مەدەنیانە دروشمیان گوتووەتەوە و ناڕەزاییی خۆیانیان دەربڕیوە بەڵام پاسەوانەکان هەڵدەکوتنە سەر خۆپیشاندەران و لێیان دەدەن و بەوەشەوە ناوەستن و نەک هەر لە خۆپیشاندەران دەدەن بەڵکوو تەداخولی کاری پۆلیسی ئەمریکاش دەکەن.

بەم بڕیارەی دادگای واشەنتن قۆناغێکی دیکەی دۆسیەی خۆپیشاندەرانی کورد و پاسەوانەکانی ئەردۆغان بە قازانجی کوردەکان کۆتایی هات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە