شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-07 05:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کوشتنی خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێکردنیان، تاوانێکی زەقە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ئەو توندو تیژییانەی بەرامبەر خۆپیشاندەرانی نەجەف و پارێزگاکانی دیکە کرا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێکی دەستووریی ڕێگەپێدراوە، کوشتنی خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێکردنیان، تاوانێکی زەق و زەوتکردنی ئازادی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانە.

کوردپرێس: لەپەیامەکەی سەرۆکی هەرێم هاتووە، ده‌بێ هه‌مووان له‌وه‌ تێبگه‌ن که‌ کێشە و ناڕەزایی و داواکارییەکانی خەڵک بە زەبری هێز و سەرکوتکاری نە کپ دەکرێن و نە چارەسەر دەبن، ھاوکات بۆ کۆتایی ھێنان بەو قەیرانه‌، داوا دەکەین هه‌رچی زووترە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە.

ده‌قی په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان:

بەردەوامیی بەکارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران له‌ عێراق ئیدانە دەکەین. خۆپیشاندانی ئاشتییانەی مەدەنی، مافێکی دەستووریی ڕێگەپێدراوە، کوشتنی خۆپیشاندەران و بەکارهێنانی هێز بۆ تۆقاندن و بڵاوەپێکردنیان، تاوانێکی زەق و زەوتکردنی ئازادی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتیانە.

ئێمە لە کاتێکدا داوای ڕاگرتنی ئەو توندوتیژی و هەڵسوکەوتە ناڕەوا و نایاساییە دەکەین، پشتگیریی خۆمان بۆ داوا ڕەواکانی خۆپیشاندەران دووپات دەکەینەوە لە دابین کردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و ژیانێکی باشتر کە مافی شایستەی گه‌لی عێراقە.

ده‌بێ هه‌مووان له‌وه‌ تێبگه‌ن که‌ کێشە و ناڕەزایی و داواکارییەکانی خەڵک بە زەبری هێز و سەرکوتکاری نە کپ دەکرێن و نە چارەسەر دەبن، ھاوکات بۆ کۆتایی ھێنان بەو قەیرانه‌، داوا دەکەین هه‌رچی زووترە پرۆسەی پێکھێنانی کابینەی تازە یەکلا بکرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە