تورکیا... لادانی فڕۆکە لە ڕێڕەوی خۆی 3 کوژراو و 179 برینداری لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- فڕۆكه‌یێكی هێڵی ئاسمانی توركیا له كاتی نیشتنه‌وه‌یدا له فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسته‌نبوڵ لە ڕێڕەوی خۆی لایدا و بوو به سێ به‌شه‌وه و بەو هۆیەشەوە 3 سەرنشین گیانیان لە دەست دا و 179ی دیکە بریندار بوون.
کوردپرێس:
ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه فڕۆكهیێکی مه‌ده‌نیی توركیا به 183 سه‌رنشینه‌وه له كاتی نیشتنه‌وه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گوكچهنی ئیسته‌نبوڵ له رێڕه‌وی خۆی لایدا و تێكشكا.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی توركیا لە پارێزگاریی ئەستەنبوڵ به‌هۆی ئه‌و رووداوه 3 سەرنشینی فڕۆکەکە گیانیان لە دەست داوە و 179ی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسانی تورکیا ڕاشیانگه‌یاندووه، برینداره‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
بۆچوونی بەکارهێنەران