شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-06 08:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵووم کۆبانێ: هەزاران ئاوارەی ئیدلیب خۆیان گەیاندۆتە ناوچەی ژێردەسەڵاتی ئێمە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایگەیاند: هەزاران ئاوارەی ناوچەکانی ئیدلەب، خۆیان گەیاندووەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شەڕڤانانی هەسەدە.

کوردپرێس:

مەزڵووم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە تویتێکدا دیمەنێکی ڤیدیۆییی بڵاو کردوەتەوە و نووسیویەتی: هەزاران کەس لە ئاوارەکانی ئیدلەب گەیشتونەتە ناوچە ئارامەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و پێشبینی دەکەن ژمارەیێکی زیاتر بگەن.

ئاماژەی بەوە کردووە؛ سەرجەم ناوچەکانمان پێشوازی لە ئاوارەکانی ئیدلەب دەکەن، ئێمە هەموومان سوورین، ئەوەش منەتی کەس نییە بە سەر کەسەوە، هیچ دیوار و بەربەرست و هیچ کێڵگەیێکی مین و سەرباز و پاسەوانی سنور نییە کە ئاوارەکان بکەنە ئامانج.

ئەوە لەکاتێکدایە، لە ماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی رژێمی سووریا هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ سەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای ئیدلەب و بۆ سەر مۆڵگەی گرووپەکانی بەرەی نوسرە و تەحریر شام دەست پێکردوە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، ناوچەیێکی بەرفراوانیان لەژێر دەستی ئەو گرووپانە دەرهێناوە و هەزاران خێزانیش ئاوارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە