شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-05 11:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ساڵح موسلیم: ئەمریکا بە تیرۆر کردنی قاسم سولەیمانی هەوڵی ڕێگری کردن لە بەهێزبوونی دەسەڵاتی ئێرانی دا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەوەری پەیەدە لە وتەکانیدا ئاماژەی بە دەورانی پاش شەهید بوونی سەردار سولەیمانی دا و وتی: ئەمریکا بە تیرۆر کردنی قاسم سولەیمانی هەوڵی ئەوەی دا ئێران لە ناوچەکە لاواز بکات و ڕێگری لە بەهێز بوونی ئێران بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەوەری پارتی یەکێتیی دیموکراتیک (پەیەدە) ڕایگەیاند: ئێران هێزێکی ناوچەییە و هەوڵ ئەدات کە هێژۆمۆنیی خۆی لە ناوچەکەدا بڵاو بکاتەوە. ئێران پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ سووریا کە پاش شۆڕشی ئیسلامیی دەستی پێکردووە، زیاتر کردووە.

ناوبراو زیادی کرد لە لایێکی دیکەوە ئەمەریکا کە ئامادەەبوونی ئێران لە سووریا وەکوو هەڕەشەیێک بۆ سەر ئیسرائیل دەزانێت هەوڵی داوە کە بە گەمارۆخستنە سەر ئێران و تیرۆری قاسم سولەیمانی ڕێگری لە بەهێزبوونی ئێران بکات.

ساڵح موسلیم هەروەها بە هاوار نیووزی وتووە: تورکیا بە چەند یاری جیاواز توانیویە داخڵی سووریا ببێتەوە. حکوومەتی تورکیا پڕۆژە و پلانەکانی خۆی بۆ سووریا ئارام ئارام و لەسەرخۆ دەخاتە ڕوو بەڵام لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە ڕەت کراونەتەوە. پڕۆژەکەی تورکیا لەلایەن هاوپەیمانان، حکوومەتی ناوەندیی سووریا و ڕووسیاوە ڕەت کراوەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە