شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-04 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نەتەوە یەکگرتووەکان: 2000 چەکداری داعش لەلایەن هێزە کوردەکانەوە زیندانی کراون

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- شرۆڤەکارنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دوا ڕاپۆرتی خۆیاندا لەبارەی دۆخی داعش دەڵێن: نزیک لە 2000 کەس لە چەکدارانی ئەم گرووپە لە باکووی سووریا زیندانی کراون و کۆی ئەندامانی بنەماڵەی ئەو داعشانە کە لە ژێر چاودێریدان دەگاتە 100000 کەس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەیێکدا چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دواهەمین ڕاپۆرتی خۆیان پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و لەبارەی زیاتر بوونی هەڵمەتەکانی داعش لە عێراق و سووریا هۆشدارییان داوە.

لەم ڕاپۆرتەدا ئاماژە کراوە کە 2000 چەکداری داعش لەلایەن هێزە کوردەکانی سووریاوە زیندانی کراون و 100000 کەس ئەندامانی بنەماڵەی ئەو داعشانە لە ژێر چاودێریی هێزە کوردییەکاندان لە کوردستانی سووریا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە کارناسانی بواری تیرۆریزمی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییان داوە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا کاریگەریی نەرێنی لەسەر کونترۆڵی چەکدارانی بەندکراوی داعش و بنەماڵەکانیان دروست کردووە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هەروەها لەبارەی زیاتر بوونی جمجووڵی داعش و قاعیدە لە ساڵانی داهاتوودا هۆشداری دراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە