شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-03 06:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا: بەهۆی بۆردوومانی حکوومەتی سووریاوە چوار سەربازمان لە نزیک ئیدلب کوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت 4 سەربازیان لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای سووریا لە نزیک ئیدلب کوژراون ئەوانیش وەڵامی ئەو هێرشەی حکوومەتی سووریایان داوەتەوە و لە چەند ئامانجێکیان داوە لە نزیک ئیدلب.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەمە 4ی شوباتی 2020، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند لە هێرشی سوپای سووریا لە ئیدلب 4 سەربازیان کوژراوە و 9 سەربازیشیان بریندار بوون و برینی یەکێکیان سەختە.

ئەم هەواڵە لەکاتێکدایە، لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕی ئیدلب تورکیا هێزەکانی خۆی بە ئاراستەی شارەکە دەبات و پاڵپشتییەکانی خۆی بۆ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا زیاتر دەکات.

لای خۆیەوە ئیبراهیم کاڵن وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی چوار سەربازەکەی تورکیای لە ئیدلب لەلایەن سوپای سووریاوە پشتڕاست کردەوە.

هاوکات ڕاشیگەیاند وەڵامی هێرشەکەی سوپای سووریا دەدەنەوە و بێدەنگ نابن.

سوپای سووریا بە پشتیوانیی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا هێرشی بۆ کۆنتڕۆڵ­کردنەوەی شاری ئیدلب دواین مۆڵگەی سەرەکیی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دەست پێکردووە و لە چەند ناوچەیێک پێشڕەویی کردووە.

سوپای تورکیا لە چەند خاڵێک لە پارێزگای ئیدلب بنکەی لەشکریی هەیە و پشتیوانیی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریاش دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە