وهزارهتى ناوخۆی عێراق بڕیارى قهدهغه كردنى هاتنه ناوهوهى بیانییهكان دهدات له كۆمارى چینهوه بۆ نێو عێراق
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وهزارهتى ناوخۆ بڕیارى قهدهغه كردنى هاتنه ناوهوهى بیانییهكان دهدات له كۆمارى چینهوه بۆ نێو عێراق ئەوەش بەهۆی مەترسیی باڵوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لەو وڵاتە.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 2ی شوباتی 2020، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراق ڕایگەیاند وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبەر مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا بڕیاری داوە قەدەغەی هاتنە ژوورەوەی گەشتیار و هاووڵاتییان بدات لە چینەوە بۆ نێو عێراق.
شایانی باسە حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەر ئەمڕۆ ڕێگریی کرد لە هاتنی ژن و پیاوێک لە فڕۆکەخانەی هەولێر کە لە وڵاتی چینەوە سەفەریان کردبوو.
کرۆنا ڤایرۆس وەک بەڵایێک بڵاو بۆتەوە و لەبەر ئەوەی دەرمانی سەداسەدی ئەو نەخۆشییە بەدەستەوە نیە و سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکەش لە چینەوە بووە و هۆکاری ڤایرۆسەکەش دەگەڕێتەوە بۆ پیسخۆری و ڤایرۆسێکە لە شەمشەمە کوێرەوە دەڕواتە جەستە مرۆڤی پیسخۆر، بۆیەش زۆر وڵاتی ناوچەکە و جیهان ئامادەباشیی تەواویان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە ڕاگەیاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران