5 مووشەک لە نزیک بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە نەینەوا کەوتە خوارەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بنکەی ئاسمانیی قەیارە لە پارێزگای نەینەوا مووشەکباران کرا و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عیراقیش دەڵێت، 5 مووشە”ک لەنزیک بنکەکە کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانییان نەبووە.
سەبارەت بە مووشەکباران­کردنی بنکەی ئاسمانیی گەیارە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاوی کردووەتەوە، 5 مووشەک لە نزیک بنکەکە کەوتونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و تەنانەت مادیشیان لێنەکەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دوای بۆردومانەکە فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان ناوچەکەیان پشکنیوە و بۆ ماوەیێک لە ئاسمانی ئەو ناوچەیەدا ماونەتەوە.
بنکەی ئاسمانیی گەیارە سوپای عێراق و بەشێک لە هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشی تێدایە و 16 کیلۆمەتر لە خۆرئاوای ناحیەی گەیارەی پارێزگای نەینەوا دوورە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران