شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-02-01 10:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات سەردانی چین نەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چه‌ند وڵاتێكی جیهان ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی هه‌رێم ده‌كات.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 31ی کانوونی دووهەمی 2020، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم پەیامێكی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، "له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان و بۆ رێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوا له‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، گه‌شته‌كانیان بۆ وڵاتی چین دوا بخه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌".

ئەوەش دوای ئەوە دێت، تا ئێستا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان بۆ وڵاتی چین ڕاگرتووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە