شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-01-30 09:53 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی تورکیا: دادگەی بەلجیکا پاڵی داوەتە پەکەکە-وە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری دەرەوەی تورکیا ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بڕیارێکی دادگای باڵای بەلجیکا کە پارتی کرێکارانی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی تێرۆرستی دانەناوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەولوود چاوش‌‌ئۆغڵو ڕۆژی چوارشەممە لەم بارەیەوە لەسەر تویتەرەکەی نووسی ئەم بڕیارەی دادگای باڵای بەلجیکا هیچ پەیوەندی بە یاساوە نیـیە، بەڵکو بڕیارێکی سیاسیـیە.

ڕۆژی سێشەممە دادگای باڵای بەلجیکا بڕیاری کۆتایی دا لە کەیسی 36 کەسی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان کە زیاتر لە 10 ساڵە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە بەپـێی یاسای نەهشتنی تێرۆری بەلجیکایی.

8 ی مانگی سێی 2019 دادگای پـیاداچوونەوەی بەلجیکا گوتی کەیسی ئەم کەسانە تەنیا پەیوەستە بە ناکۆکی ناوخۆی تورکیاوە، دادگای باڵاش دوێنی بڕیارەکەی دادگای پـیاداچوونەوەی پەسەندکرد.

وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا لە بەرامبەر ناڕەزایی تورکیا ڕایگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی دادوەری بەلجیکا سەربەخۆیە و بڕیارەکانی پەیوەندیی بە حکوومەتەوە نیـیە، بۆیە ئەوان وەک حکوومەت وابەستەن بە پەیوەندیـیەکانیان لەگەڵ تورکیا و بەردەوامن لە پـێناسەکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان وەک ڕێکخراوێکی تێرۆرستی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە