لە پارێزگای سەلاحەدین بنکە و بارەگاکانی داعش بۆردوومان کران
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ئاکامی ئهنجامدانی 19 ھێرشی فڕۆكه جەنگییەکانی عێراق ژمارەیێک حەشارگەی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆردوومان کران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق ئهمڕۆ شهممه لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه، بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی دەزگای دژەتیرۆر و شانەی ھەواڵگریی سەربە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق له جۆری F-16 دوێنێ هەینی تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 19 ھێرشیان بۆسەر چهكدارانی داعش لە زنجیرە چیاکانی حەمرین لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجام داوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، لە ئاکامی ئهو هێرشانهدا ژمارەیەک حەشارگەی داعش لە ناوچەکە خاپوور کراون و چهند چهكدارێكی داعش له زنجیره چیاكانی حەمرین كوژران، بەڵام زانیاری لەبارەی ژمارهی كوژراوانی ئهو چهكدارانه ئاشکرا نەکراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران