شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-03-25 07:35 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕێککەوتنی شەنگال کفتوگۆی لەگەڵ وەزیری ناوخۆی عێراق کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عوسمان غانمی وەزیری ناوخۆی عێراق تاوتوێی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنی شەنگالیان کرد.

کوردپرێس:

پێشنیوەڕۆى ڕۆژی چوارشەممە 2021/3/24 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازىی لە عوسمان ئەلغانمى، وەزیرى ناوخۆى عێراق کرد.

لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانى عێراق، کار و ئەرکى هێز و دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستنى ئارامى و ئاسایشى شارەکان، خۆپیشاندانەکانى ئەم دواییەى چەند پارێزگایێکى عێراق، مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر، هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عێراق بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى شەنگال و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەشیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا جەختیان لە پێویستیى پابەندى بە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شەنگالەوە لەگەڵ خێراکردنى هەنگاوەکانی بە هاریکارى و هەماهەنگیى لایەنە پەیوەندارەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عێراق کردەوە و هاریکاریى هاوبەش و هەماهەنگیى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراقیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى مەترسییەکانى داعش بە گرنگ و پێوست زانى.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە