شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-03-18 10:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانان تەقەمەنییە ماوە بەسەرچووەکانیان لە هەولێر لەناو دەبەن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پۆلیسی هەولێر هاووڵاتییانی هەولێر ئاگادار کردەوە هاوپەیمانان تەقەمەنییە ماوە بەسەرچووەکانیان لە هەولێر لەناوبردووە بۆیە دەنگی تەقینەوەیێکی بەهێز لەناوچەکەدا بیستراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پۆلیسی هەولێر هاووڵاتییانی هەولێر ئاگاداردەکاتەوە کە پێویست ناکات بترسن لە بوونی ئەو دەنگە بەرزەی لە پارێزگاکە دەبیسترێت چوونکە بەهۆی لە ناوبردنی چەند تەقەمەنییێکی ماوە بەسەرچووە لە لایەن هاوپەیمانانەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا هاووڵاتیانی پارێزگاکە ئاگاداردەکاتەوە و دەڵێت: ئاگاداری دانیشتوانی شاری هەولێر دەکەینەوە کە لە کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆ تاکوو ٣:٣٠ خولەکی ئێوارە گوێبیستی چەند دەنگێکی گەورە دەبن کە هێزەکانی هاوپەیمانانن چەند تەقەمەنیەکی ماوە بەسەرچووی سەربازی لەناو دەبەن.

پۆلیسی هەولێر دەڵێت: "تکا دەکەین کە تووشی هیچ دڵەراوکێیێک نەبن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە