شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-03-04 17:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیكۆپته‌رێكی توركیا 13 سەرباز بوونە قوربانی

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیی له‌ ڕۆهه‌ڵاتی توركیا تێكشكاوه‌ له‌ ئه‌نجامدا 13 هێزی ئەو وڵاتە بوونە قوربانی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌، هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازی له‌ شاری بنگۆلی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و به ‌ئاراسته‌ی شاری تاتوان رۆیشتووه‌، به‌ڵام دوای نیو كاتژمێر له‌ب ه‌رزبوونه‌وه‌ی، په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵیدا پچڕاوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سوپای توركیا له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و هێلیكۆپته‌رێكی دیكه‌ و فڕۆكه‌یێكی جۆری "CN-235" ده‌ستیان به‌ ئۆپه‌راسیۆنی گه‌ڕان كردووه‌، له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌ركه‌وت هێلیكۆپته‌ره‌ ونبووه‌كه‌ تێكشكاوه‌ و ته‌رمی 9 كه‌س و 4 بریندار دۆزراونه‌ته‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌هۆكاری سه‌ره‌كیی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ نه‌كردووه‌ و ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕوو، برینداره‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواستراونه‌ته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە