وهزارهتی بهرگریی عێراق دستگیر كردنی 63 چهكداری داعشی راگهیاند
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند لە میانی هەڵمەتەکانی کێوماڵ کردن لە سێ پارێزگا، 63 چهكداری داعش دەستگیر کراون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە، هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە لە میانی هەڵمەتێکیی فراوانی گەڕان و پشکنینی لە هەرسێ پارێزگای دیالە و نەینەوا و کەرکووک، 63 چهكداری داعشیان دەستگیر کرد.
بە گوێرەی راگەیاندراوەکە 28 چهكداری داعش کە پارێزگای دیالە، 21 لە نەینەوا و 14ی دیکە لە کەرکووک دەستگیر کراون.
ئەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی فراون بۆ راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە قەزای تارمییە باکووری بەغدا.
سەرچاوە: ڕادیۆ نەوا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران