شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-03-04 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حكوومەتی هەرێم داوای ئازاد كردنی سێ ئەفسەرەکە دەكات كە لەسەر كەیسی پەلاماردانی نوێنەرە کوردەکە دەستگیركراون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوسەرۆكی یەكێتیی رایدەگەیەنێت، حكوومەتی هەرێم بە ئاشكرا و بەهەڕەشە كردن داوای ئازاد كردنی سێ ئەفسەری دەزگایێكی هەواڵگری هەرێم دەكات كە لەسەر كەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتارە کوردەکەی دەستگیركراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە توویتەر لەبارەی ئەو كەسانەی كە لەسەر دۆسیەی هێرش كردنەسەر غالب محەمەد تێوەگلاون و دەستگیر كراون رایگەیاند: دەستیان داوەتە كاروباری دادگا بۆ ئەوەی ئەو سێ كەسە ئازاد بكرێن و كەیسەكە دیزە بە دەرخونە بكرێت.

لاهور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوەش كردوە، بۆیە سەرۆكی حكوومەت لێرەوە پێت دەڵێم تۆ بە تەواوەتی متمانەت لەدەست داوە ئەگینا ئەمەت قبووڵ نەدەكرد.

ئەوەشی وتووە هەر ئەو حكومەتەی كە لە كەیسی دەستگیركردنی ٥ چالاكوانەكەی بادینان داوای لە هەموو لایەنەكان دەكرد كە دەستوەردان لە كاروباری دادگا نەكەن، كەچی هەمان حكوومەت بە ئاشكرا و بە هەڕەشەكردن داوای ئازادكردنی ٣ ئەفسەری دەزگایەكی هەواڵگریی هەرێم دەكات كە لەسەر كەیسی پەلاماردانی پەرلەمانتار غالب محەمەد دەستگیركراون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە