فراكسیۆنی یه‌كێتی: ئاسۆیێک هه‌یه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ده‌ستووری هه‌رێم بۆ ئێمه گرنگه‌و هه‌وڵده‌ده‌ین بتوانین له‌م خوله‌دا ده‌ستورو ئه‌و كێشانه‌ی ده‌ستوور چاره‌سه‌ریان ده‌كات تێپه‌ڕێنین".
کوردپرێس:
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، پێداگرن له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای ده‌ستوور لم خوله‌ی په‌رله‌مانی كوردستان.
ناوبراو وتیشی، "پێداگریمان له پڕۆژه‌یاسای بودجه كردووه، به‌گرنگییه‌وه سه‌یری ده‌كه‌ین ئێستا حكومه‌ت له‌سه‌روبه‌ندی ئاماده‌كردنیدایه و چاوه‌ڕێین بگاته په‌رله‌مان".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی جه‌ختیكرده‌وه له جێبه‌جێكردنی لامه‌ركه‌زی به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌رێم.
*لە میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە
بۆچوونی بەکارهێنەران