شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2022-07-25 10:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا دەمێننەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- جەیمس جێفری پێی وایە ڕووسیا و ئەمریکا بەم زووانە سووریا بەجێ ناهێڵن.

بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، جەیمس جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا بە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی ڕاگەیاندووە، پێی وایە هەردوو وڵاتی ڕووسیا و ئەمریکا هەوڵ بۆ هێشتنەوەی دۆخی ئێستای سووریا دەدەن.

ناوبراو پێیوایە ئامادە بوونی ڕووسیا لە سووریا بە سەرکەوتن بۆ مۆسکۆ لەقەڵەم دەدرێت و بۆیە نایەوێت بە بەجێهێشتنی ئەم وڵاتە ئەو سەرکەوتنە بخاتە مەترسییەوە.

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا هەروەها بە دووری زانیوە هێزەکانی ئەمریکای لەو ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریادان لە داهاتوویەکی نزیکدا بکشێنەوە و راشیگەیاند: بە ئاوڕدانەوە لە کشانەوە کارەساتبارەکەی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەمجارەیان سووریا چۆڵ ناکات.

ناوبراو پێیوایە ئەو فاکتەرە دەرەکیانەی کە پەیوەندییان بە قەیرانی سووریاوە هەیە، وەک ئەمریکا و ڕووسیا، هەوڵ بۆ هێشتنەوەی دۆخی ئێستای سووریا دەدەن ئەوەش بە ئامانجی ڕێگری کردن لە دەسکەوتی زیاتری لایەنی بەرامبەریان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە