شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2022-07-06 04:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تورکیا، کورد ئامادەیە هاوکاری لەگەڵ دیمەشق بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەرپرسێکی باڵای سەربازیی کوردی سووریا دەڵێت: کوردەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی تورکیا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ هاوکاری کردن لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا، دەسەڵاتدارانی کورد لەگەڵ دیمەشق لە هەوڵی دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەشن بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هێرشی تورکیا.

نووری مەحموود، وتەبێژی هێزە کوردییەکانی سووریا کە بە یەکینەکانی پاراستنی گەل ناسراون، بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی رووسیی راگەیاندووە، کوردەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەگەری هێرشەکانی تورکیا لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی سووریا هەماهەنگی دەکەن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند هەماهەنگی نێوان هەردوو لایەنەکە گەشەیسەندووە بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە پلانێکی گونجاو بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری هێرشی تورکیا.

هەروەها مەزلوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات داوای دروستکردنی بەرەیەکی هاوبەش لە نێوان کورد و دیمەشق دەکات؛ هەروەها داواشی کرد سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی دیمەشق لە دژی ئەگەری هێرشی تورکیا بەکار بگیردرێت.

نیکۆلاس هراس، شرۆڤەکاری پرسە ئەمنییەکان، هاوکارییەکانی نێوان دیمەشق و کوردەکانی لە دژی تورکیا بە کاریگەر دەزانێت. ناوبراو بە ڕۆژنامەی عەرەبی نیووزی ڕاگەیاندووە: کێشەکە نەبوونی پەیوەندییەکی تۆکمەی نێوان کورد و دیمەشقە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە