شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-25 03:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکگرتووی ئیسلامی هەڵویستی خۆی بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کە خاوەنی 4 کورسیە هەڵوێستی خۆی لەسەر بەشداریکردن لە دانیشتنەکەی رۆژی شەممەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند و دەڵێت، ئەرکی دەستوریی خۆیان جێبەجێ دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موسەنا ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عیراق بە "ناس کورد"ی وتووە "هیچ بەرچاو ڕوونییەک بۆ ڕێککەوتی دوو لایەنی ڕکابەر بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نییە (پارتی و یەکێتی) و ئەگەرچی دەرفەتی پێویست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە چارەسەرێک".

ناوبراو وتیشی، "کاری ڕاست ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمان و بەرپێشچوونی پرۆسەکەیە، هیواداریشین لە دوو ڕۆژی داهاتوو و پێش وادەی کۆبوونەوەکە کێشەکان چارەسەر بکرێن".

سەبارەت بە هەڵوێستی یەکگرتوو لەبارەی دانیشتنەکەی ڕۆژی شەممە، ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەکرد، "ئەگەرەکان لە بەردەممان کراوەن، بەڵام ئێمە جەخت لە بەشداریکردن لە دانیشتنەکە دەکەینەوە، وەک وەڵامێک بۆ جێبەجێکردنی ئەرکی دەستوریی خۆمان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە