شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-03-24 15:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی دیموکرات: لێدوانی نوێنەران و ئەندامانی حزب، گوزارشت لە هەڵویستی ئێمە ناکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەی لێدوان و هەڵوێستی سێ پەرلەمانتارییەوە لە بەغداد هاتە دەنگ و رایدەگەیەنێت کە ئەو سێ پەرلەمانتارە گوزارشت لە ڕای شەخسی خۆیان دەکەن نەک حزبەکەیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەریەکە لە عماد باجلان پەرلەمانتاری پێشوو و مهدی عبدالكریم و وەفا كەریم کە سێ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کاتی بەشدارییان لە بەرنامە و لێدوانی میدیایی لێدوانی توندییان لە بارەی بەشێک لە هێزە سیاسیەکان داوەوە ئەوەش نیگەرانی ئەو هێزە سیاسیانەی لێکەوتەوە و نیگەرانیەکەشیان گەیاندوەتە پارتی.

لەلایەکی تروە و لە دوای هێرشە مووشەکیەکەی سەر هەولێر و راگەیەنراوی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ لە ئەستۆگرتنی هێرشەکان، ئەو سێ پەرلەمانتارە چەند جارێک هێرشی توندییان کردۆتەوە سەر ئێران و لیدوانی توندیان داوە لە دژی ئێران و هێزەکانی نزیک لەو وڵاتە.

لە بەرامبەردا ئەمڕۆ لە ڕێگەی پەیامێکەوە پارتی دیموکراتی کورستان ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەو سێ پەرلەمانتارە گوزارشت لە ڕاو بۆچونی کەسیی خۆیان دەکەن و هیچ کات گوزارشت لە ڕای حزبەیەکان و فراکسیۆنی پارتی ناکەن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە