شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2022-02-28 09:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەریتانیا هاوسەنگەرانی پێشووی کوردانی سووریا بۆ بەشداری کردن لە شەڕی ئۆکراینا هان دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتنی میدیاکانی بەریتانیا، وەزیری دەروەی ئەم وڵاتە هاووڵاتییانی خۆی –لەوان ئەوانەی کە بۆ یارمەتیدانی کوردەکانی سووریا بۆ شەڕی داعش چووبوونە ئەو ناوچەیە-هان داوە بەشداری بکەن لەشەڕی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی بەریتانیا لەوان ئیندیپێندێنت،تایمز و گاردیەن، باس لە خواستی ژمارەیێک لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دەکەن بۆ بەشداری لە شەڕی ئۆکرایناو.

میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە ئەم کەسانە کە خواستی خۆیان نیشانداوە ژمارەیێکیان لەو کەسانەن کە لە ساڵی 2015 بۆ پشتگیری کردن لە کوردان هەمبەر داعش چووبوونە سووریا. هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لانیکەم 10 هاووڵاتیی بەریتانیا لە سەنگەرەکانی کوردانی سووریا هەمبەر داعش گیانیان لەدەست داوە.

میدیا بەریتانییەکان دەڵێن لیز تراس، وەزیری دەورەی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە لارییان نییە ڵەگەڵ ئەوەی هاووڵاتییانی بەریتانیا بچنە ئۆکراینا و لەو شەڕەدا لەدژی ڕووسیا بەشداری بکەن.

بەم حاڵەیشەوە وەزارەتی دەروەی بەریتانیا لە ساڵی 2015دا هۆشداری دابوویە ئەو هاووڵاتیانەی چووبوونە کوردستانی سووریا بۆ شەڕی داعش و ڕایگەیاندبوو تەنها ماوەی 4 هەفتە دەرفەتی گەڕانەوەیان بۆ وڵات هەیە ئەگینا 10 ساڵ زیندانیان بەسەردا دەسەپێندرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە