شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2021-11-19 05:15 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەڕەشەکانی تورکیا بوەتە هۆی نزیک بوونەوەی کوردەکان لە دیمەشق

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری سیریان ئابزرور هێرشە سەربازییەکانی تورکیا لەدژی کوردانی سووریا و هەڕەشە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە لە کوردەکان بووەتە هۆی نزیک بوونەوەی ئیدارەی خۆسەر لە حکوومەتی ناوەندیی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیریان ئابزرور باس لە دەسپێکردنەوەی دانوستانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەکات پاش هەڕەشەکانی ئەمدواییەی تورکیا لە دژی ئیدارەی خۆسەر.

ئەم گۆڤارە ئاماژەی داوەتە ڕاپۆرتێکی شەرقولئەوسەت کە کودرەکان پێشنیاران بە حکوومەتی ناوەندی کردووە کە 75 لەسەدی نەوتی دەرهێنراو لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە باکووری سووریا ڕادەستی دیمەشق بکەن.

بەڵام لوقمان ئەحمی وتەبێژی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە گفتوگۆ لەگەڵ سیریان ئابزرور سەرلەبەری دەستپێکی ئەو دانوستانانە ڕەت دەکاتەوە.

ئەم گۆڤارەی هەروەها ئاماژەی داوەتە وتارێکی فۆئاد عەلیکۆ سیاسەتوانی کورد کە ئیدیعای کردووە، پاش هەڕەشەکانی تورکیا کوردەکان هاتوچۆی خۆیان لەگەڵ دیمەشق زیادتر کردووە و مۆڵەتیان بە هێزەکانی سووریا داوە دەخڵی هەندێک لە ناوچەکانی ژێر کونترۆڵی ئیدارەی خۆسەر ببنەوە.

سرور خدری

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە