محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1404/06/16 10:02 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی۱۶ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی

خلاصه خبر
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۶ی خەرمانانی ۱۴۰۴ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

وەزیری دەرەوەی عێراق:
حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵی  بەمزووانە ڕێکدەکەون

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق له‌میانی لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان لە پەراوێزی کۆڕبەندی وزە لە بەغدا، ڕایگه‌یاند: "گفتوگۆکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ، دەربارەی داهاتی نانەوتی زۆر چووەتە پێشەوە، پێموایە لەم ڕۆژانە دەگەینە لێکگەیشتن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، کێشە لە نێوان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکوومەتی هەرێم نەبووە، یان کۆمپانیا نەوتییەکان و حکوومەتی فیدڕاڵ، بۆیە لەم ڕۆژانە کۆمپانیا نەوتییەکان و حکوومه‌تی هه‌رێم و حکوومەتی فیدڕاڵ کۆ ده‌بنه‌وه‌ و دەگەنە ئەنجامێک.

ئیلهام ئەحمەد: 
شێوازی ئاخاوتنی باخچەلی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی سووریا و ناوچەکە ناکات

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە وەڵامی هەڕەشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەت باخچەلیدا دەڵێت: هەر هێرشێک یان ئەگەری ڕوودانی شەڕێک، ڕەنگە ببێتە چەخماخەی پێشوییەکی گەورە  لە سەرانسەری وڵات.
ئیلهام ئەحمەد،  راشیگەیاند: نەبوونی ڕێگەچارەی سیاسی و گوتاری هەڕەشە ئامێز، هەوڵەکانی دیالۆگ تێکدەدات و سەقامگیری لە سووریا دەخاتە مەترسییەوە.

مالیکی:
دواخستنی هەڵبژاردن بە واتای ڕووخانی پرۆسەی سیاسی عێراقە

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: گوێ لەوانە مەگرن کە دەڵێن هەڵبژاردنەکان دوادەخرێن، ئەگەر دواخران ئەوا دیموکراسی و پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا دەکەوێت، بۆیە دەنگدان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید