محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1405/03/10 12:36 زمان مطالعه: 2 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی۱۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی

خلاصه خبر
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی۱۰ی جۆزەردانی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

ڕاپۆرتی پشکنەری گشتیی ئەمریکا لەبارەی لاوازیی بەرگریی هەرێمی کوردستان

ڕاپۆرتێکی نوێی پشکنەری گشتیی ئەمریکا زانیاریی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات  و دەڵێت: "پێشمەرگە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پێویستی نییە بۆ پاراستنی تەواوی هەرێمی کوردستان، ئەمەش وایکردووە هێزەکانی پێشمەرگە و ژێرخانی وزە لەبەردەم هێرشەکاندا زۆر لاواز بن".

پەیوەندیی ئەمریکا و سووریا لەسەر بنەمای «دیپلۆماسیی کەسی»ی ترامپ و شەرع

گەرمبوونی پەیوەندییەکانی سووریا و ئەمریکا لە سەردەمی «دۆنالد ترامپ»دا، زیاتر لە هەر شتێک پشت بە پەیوەندیی کەسیی نێوان ئەو و «ئەحمەد شەرع» دەبەستێت؛ بەڵام چاودێران ئاگاداری دەدەن کە نەبوونی پەیوەندیی دامەزراوەیی و بەردەوام لەنێوان هەردوو وڵات، دەتوانێت هەموو دەستکەوتە نوێیەکان دوای کۆتایی هاتنی دەورەی سەرۆکایەتیی ترامپ بخاتە مەترسیی تێکچوونەوە.


ئیلهام ئەحمەد دوای نۆ ساڵ گەڕایەوە بۆ عەفرین

ئیلهام ئەحمەد سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەسەدە، پاش ساڵی ۲۰۱۸ و داگیرکردنی عەفرینەوە،  دوای ۹ ساڵ سەردانی گوندی زەرکای سەر بە شارۆچکەی ڕاجۆی لە شاری عەفرین کرد و لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازیی لێ کرا.


ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا کۆتایی هات

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە،  ئەرکی تۆم باراک وەک نێردەی تایبەتی وڵاتەکەی بۆ سووریا بەشێوەی فەرمی کۆتایی دێت و درێژ ناکرێتەوە بەڵام ناوبراو بەردەوام دەبێت لە گێڕانی رۆڵێکی سەرەکی بۆ ئیدارەی تره‌مپ لە سووریا و عێراق.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید