محل قرارگیری بنر تبلیغاتی (728x90)
ویدئو
خبر نویسنده: کردپرس 1404/04/24 10:23 زمان مطالعه: 1 دقیقه بازدید: 0 (0)
اندازه متن:
تلگرام واتساپ

کورتەی هەواڵەکانی24ی پووشپەڕی 1404ی هەتاوی

خلاصه خبر
کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی24ی پووشپەڕی 1404ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.
صفحه ویدئویی پلیر مستقیم

ئەپیکور بە مەرج ئامادەیە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕایگەیاند: کۆمپانیا ئەندامەکانی "خۆشحاڵن" بەوەی گفتوگۆکانی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن، ئەپیکور  دەشڵێت ئامادەین 'دەستبەجێ' هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەینەوە، بەڵام مەرجیان ئەوەیە کە ڕێککەوتنێکی نووسراو هەبێت بۆ دڵنیاییدان لە وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان و رێزگرتن لە گرێبەستە یاساییەکانیان.

بۆ پشگیری کردنیان لە چارەسەریی سیاسی لە سووریا؛ ئیلهام ئەحمەد سوپاسی ئەمریکا و فەرەنسا دەکات 
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندیییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری  وێڕای  دەریڕینی پێزانینی خۆی لە پاڵپشتیەکانی ئەمریکا و فەڕەنسا لە چارەسەری سیاسی لە سوریە، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە پەرەسەندنی گوتاری شەڕئەنگیزانە و تۆمەتبار کردنی لایەنی بەرامبەر لەلایەن بەرپرسە فەرمیەکانی سووریاوە دەربڕیوە  و جەختی لە سەر گفتوگۆی نێوان لایەنەکانی سووریا کردەوە.

پارتی و یەکێتی ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە
کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆتایی هات و ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و دەڵێن: هەردوولا هاوڕابوونن هەموو هەوڵەکان چڕ بکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابین کردنی مووچە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بەهەماهەنگی هەردوولا بهاوێژرێن.

خبرهای مرتبط

دیدگاه کاربران

0 نظر
امتیاز:
(0)
دیدگاه‌های ارسال‌شده پس از تأیید ناظران منتشر خواهند شد.
دستیار هوشمند خبر
خبرهای تازه و مهم را سریع مرور کنید