شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2023-06-25 08:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە ماوەی یەک ساڵدا ۱۳۰۰ منداڵ لە سووریا وەکوو سەرباز بەکار هێنراون

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕێکخراوی ستیمسۆن ئیدیعای کردووە بەشێک لە گرووپەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئێستاکەش منداڵان وەکوو سەرباز و هێزی شەڕکەر بەکار دێنن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی ستیمسۆنی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، باسی لە بەردەوامیی بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز لە ڕیزەکانی گرووپە سەربازییە جیاجیاکان لە سووریا کردووە، لەوانە لەلایەن هێزی ئۆپۆزسیۆن و هێزەکانی سووریای دیموکرات و هەندێک گرووپی میلیشیاکانی سەر بە تورکیا لەم وڵاتەدا.

ئەم ناوەندە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بە ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە تێیدا هاتووە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا نزیکەی ۱۳۰۰ منداڵ وەک سەرباز لەلایەن گرووپە جیاجیاکانەوە لە سووریا بەکار هێنراون.

لەم ڕاپۆرتەدا ڕاگەیێندراوە زۆرترین حاڵەتی بەکار هێنانی منداڵان وەکوو سەرباز لەلایەن سوپای ئازادی سووریاوە بووە کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت و زیاتر لە ۵۰۰ منداڵی وەک شەڕکەر وەرگرتووە.

دەستەی تەحریر شام بە ۳۸۰ حاڵەتی بەکار هێنانی منداڵان و هێزە کوردییەکانی سووریا بە ۲۲۰ حاڵەت لە ڕیزەکانی دووهەم و سێیەمدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە