شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گزارش نووسەر: کوردپرێس 2023-06-24 07:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا سوورە لەسەر ڕادەست‌کردنەوەی لایەنگرانی  PKK لەلایەن سویدەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایدەگەیەنێت: ئەنقەرە داوای لە سوید کردووە پێش کۆبوونەوەی ناتۆ دەست بە ڕادەستکردنەوەی لایەنگرانی پەکەکە بە تورکیا بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند تورکیا مکووڕە لەسەر ڕادەست‌کردنی لایەنگرانی  PKK لەلایەن سویدەوە ئەوەش پێش کۆبوونەوەی داهاتویی ئەندامانی ناتۆ.

تورکیا ماوەی زیاتر لە ساڵێکە ڕێگری لە داواکاری سوید دەکات بۆ پەیوەست بوون بە ناتۆ. ئەنقەرە جەختی لەوە کردووەتەوە کە تەنیا لە حاڵەتێکدا ڕازی دەبێت بە ئەندامێتی سوید لە ناتۆدا کە چالاکیی گرووپە کوردییەکان لە سوید ڕابگیرێت و ئەو کوردانەی کە لەلایەن ئەنقەرەوە داواکراون ڕادەستی تورکیا بکرێنەوە.

ئاژانسی بلومبێرگ ئەمڕۆ بڵاوی‌کردەوە، تورکیا بە حکوومەتی سویدی ڕاگەیاندووە، ئەگەر هێشتا دەیەوێت پەیوەندی بە ناتۆوە بکات، پێویستە پێش کۆبوونەوەی مانگی داهاتووی ناتۆ دەست بە ڕادەستکردنەوەی کوردە داواکراوەکان و دەرکردنی گرووپە کوردییەکان لەو وڵاتە بکات. 

هەر بەپێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ، حکوومەتی تورکیا ڕایگەیاندووە، ئەم جۆرە کارانەی سوید دەتوانێت ڕەزامەندی ئەنقەرە بۆ ئەندامێتی سوید لە ناتۆ فەراهەم بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە