هونەرمەندێکی مەهابادی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی جیهان لە فستیڤاڵی هۆنگ کۆنگ مسۆگەر دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ و هونەر- سەرۆکی ئەنجومەنی هونەری شانۆگەری لە ئازەربایجانی خۆرئاوا ڕایگەیاند هونەرمەند بەختیار پەنجەیی دەرهێنەر و ئەکتەری مەهابادی لە خولی چل و چوارەمی فستیڤاڵی فیلمی هۆنگ کۆنگدا خەڵاتی نێودەوڵەتیی باشترین ئەکتەری پیاوی مسۆگەر کرد.
کوردپرێس:
ئومێد خاکپوور سەرۆکی ئەنجومەنی هونەری شانۆگەری لە ئازەربایجانی خۆرئاوا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند فیلمی "نامۆ" وەک تاکە فیلمی وەرگیراو بە نوێنەرایەتیی ئێران بەشداریی خولی چل و چوارەمی فستیڤاڵی فیلمی هۆنگ کۆنگی کرد و ئەکتەر و دەرهێنەری کورد بەختیار پەنجەیی وەک باشترین ئەکتەری پیاو لەو فستیڤاڵەدا دەستنیشان کرا.
ناوبراو زیادی کرد: فستیڤاڵی فیلمی "هۆنگ کۆنگ یەک لە هەرەگرینگترین فستیڤاڵە سینەمایییەکانی جیهانە و ئەگەرچی لە بەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بەڕێوە نەچوو بەڵام بە شێوەی ئۆنلاین پاڵێوراوانی فستیڤاڵەکە دەستنیشان کران و خەڵاتەکانیان پێ بەخشرا.
ئومێد خاکپوور ڕوونیشی کردەوە کە پێشتر بەختیار پەنجەیی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی فستیڤاڵی فیلمی "تائۆرمینا"ی ئیتاڵیای مسۆگەر کردبوو.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران