شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-06-24 13:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەر چەشنە لەشکەرکێشیێک لەلایەن تورکیا دوور نییە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک لە ناوچەی فورات دەڵێت: هێرشەکانی توکیا بۆسەر کۆبانێ بەشێکن لە سیاسەتی پاوانخوازانەی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا.

«ئەحمەد شێخۆ» هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) لە ناوچەی فورات و ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەو حیزبە ئاماژەی دا بە هێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆسەر کۆبانێ و بە کوردپرێسی وت: لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا تورکیا ئەمەی دەرخست کە دەیهەوێت بۆ سەردەمی عوسمانیەکان بگەڕێتەوە.

ناوبراو درێژەی دا: ڕووداوەکانی سووریا، لیبیا و عێراق و ئیتیۆپی و سوودان قیبرس و بالکان و قەتەر و دەستوەردانی سەربازیی تورکیا ئەو ڕاستییە دەسەڵمێنێت کە تورکیا بەدوای پاوانخوازی و گەڕانەوە بۆ سەردەمی عوسمانییە.

هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (PYD) لە ناوچەی فورات ئەوەشی وت کە هەر چەشنە لەشکەرکێشیێک لەلایەن تورکیا دوور نییە لە چاوەڕوانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە