شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2021-04-16 16:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا جیدیە لە نێوەندگیریی کوردانی سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: ئەمریکا بە ئامانجی گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەیهەوێت کە حزبە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا بگەنە ڕێککەوتن و بۆیە پێویستە کە کوردەکانیش ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ بەرەو پێش بردنی ستراتێژیی خۆیان لە سووریا.

«ڕێزان ناسان» ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) و سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی فەرهەنگی ناوچەی فۆرات لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە نێوەندگیریی ئەمریکا بۆ یەکگرتنی حزبە کوردیەکان لە کوردستانی سووریا و وتی: ماوەیێکی زۆرە کە «مایکل ڕۆبین» یاریدەدەری نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانی کوردی-کوردی چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە کوردەکانی عێراق و سووریا دەست پێکردووە هەرچەندە کە لە چۆنیەتیی و وردەکاریی کۆبوونەوەکان زانیارییێک ناگاتە دەستی میدیاکان بەڵام لایەنی ئەمریکی لەمبارەوە زۆر چالاکە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەمریکا مکووڕە لەسەر ڕێککەوتنی نێوان حزبە کوردییەکان لە سووریا و ئەم هیوایەش هەیە کە حزبە کوردییەکان بە یەکگرتنی نێوانیان ئەنجامێکی باش بەدەست بێنن.

ڕێزان ناسان، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) و سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی فەرهەنگی ناوچەی فۆرات ڕاشیگەیاند: هەم ئاڵدار خەلیل بەرپرسی شاندی حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK) و هەم ژەنراڵ مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایانگەیاندووە کە ئامادەی دانوستانەکانن و پێویستە کە لایەنەکان ڕێککەون.

ناوبراو جەختی کردەوە: ئەمریکا بە ئامانجی گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەیهەوێت کە حزبە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا بگەنە ڕێککەوتن و بۆیە پێویستە کە کوردەکانیش ئەم دەرفەتە بقۆزنەوە بۆ بەرەو پێش بردنی ستراتێژیی خۆیان لە سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە