شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2021-04-16 15:24 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەبێ گەرەنتیی ئەمریکا دانوستانی کوردی-کوردی سەرناکەوێت

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S)  دەڵێت: هێشتا دیار نییە چ کاتێک دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا دەست پێدەکاتەوە و بەبێ گەرنتیی ئەمریکایش دانوستانەکان سەرناکەون.

بێهجەت شێخۆ ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دا بە درێژەی گفتوگۆکان لە نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبی یەکێیی دیموکراتیک (PYD) و حزبەکانی سەربەم حزبە و وتی: سەردانەکەی «مایکل ڕۆبین» یاریدەدەری نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانی کوردی-کوردی بۆ نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە کوردستانی سووریا پاش ڕاگیرانی دانوستانەکان بە ئەرێنی دەزانین.

ناوبراو درێژەی دا: هەڵویستەکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد هەمیشە ڕوون و شەفافن چوونکە یەکگرتنی نێوان ڕەوتە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا بە ستراتێژیک دەزانێت بەڵام لەم دواییانەدا بەبۆنەی هەندێ لە وتەکانی لایەنی بەرامبەر دانوستانەکان ڕاگیران کە ئەمەش بە نوێنەرەکەی ئەمریکا بۆ دانوستانەکان وتراوە.

بێهجەت شێخۆ وتیشی ئەنجومەنی نیشتمانی جەخت لە درێژەدان بە گفتوگۆکان دەکاتەوە بەڵام هەڵویستەکانی پەیەدە دانوستانەکانی ڕاگرت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: وتە توندەکانی لایەنی بەرامبەر، گومانی خراپی لەنێو ئەنەکەسە-دا دروست کرد کە لایەنی بەرامبەر بڕوای بە گفتوگۆ نییە و ئێمە ئەمەشمان بە ئەمریکییەکان ڕاگەیاند.

ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی یەکێتیی کوردستانی لە سووریا (P.Y.K.S) لەباەری داخوازیی ئەنەکەسە لە نوێنەری ئەمریکا وتی: ئێمە داوامان لە نوێنەرەکەی ئەمریکا کرد کە گەرەنتیی ڕێککەوتنەکان لەگەڵ حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی بکات.

بێهجەت شێخۆ زیادی کرد: پێویستە هەم ئەمریکا و هەم هێزەکانی سووریای دیموکرات جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکان گەرەنتی بکەن چوونکە بەبێ گەرەنتیی ئەوان هیچ پرسێک چارەسەر ناکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە