شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
گفتگو نووسەر: کوردپرێس 2020-04-11 12:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

59 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کرماشان تۆمار کراوە/ کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە 489 حاڵەت

پوختەی هەواڵ
بەشی کرماشان- بەڕێوبەری ژووری کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ڕۆژی شەمە 23ی خاکەلێوە، 489 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە و هیچ حاڵەتێکی مردن لەو 24 کاتژمێرەدا تۆمار نەکراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 23ی خاکەلێوەی 1399 بەرانبەر بە 11ی ئەیپرێڵی 2020 ئیبراهیم شەکیبا بەڕێوەبەری ژووری کۆنتڕۆڵ‌کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ئەمڕۆ 489 کەیسی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە و خۆشبەختانە هیچ حاڵەتێکی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە 24 کاتژێری ڕابردوودا تۆمار نەکراوە.

بەڕێوبەەری ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان گوتیشی: سەرباری هەموو ڕێنمایی و هۆشدارییەکانی وەزارتی تەندروستی و زانکۆ پزیشکییەکان هاووڵاتییان خەمساردن لە جیدی بوونی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە بە پێویستی دەزانین هاووڵاتییان ڕێنمایییەکان بە هەند وەربگرن.

شەکیبا زیادی کرد: ئەگەر بێتوو هاووڵاتییان گوێبیستی ڕێنمایییەکان نەبن و پێبەند نەبن بە قەدەغەکانی هاتووچۆ و خۆ کەرەنتینەکردن ئەوا کارەساتی نەخوازراو چاوەڕوانمان دەکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە